شارپرێس:
حکومەتی پاکستان ڕۆژی سێشەممە ئاماژەی بە ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی لە ئێران کرد و پشتیوانی خۆی بۆ سعودیە دووپاتکردەوە ئەگەر هەڕەشە لە سعودیە بکرێت.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف ڕایگەیاند، "حکومەت و خەڵکی پاکستان لەگەڵ سعودیە وەستاون، هەروەک چۆن سعودیە لە ڕابردوودا لەگەڵیان وەستاوە".
ناوبراو دەڵێت: لە ڕووی جوگرافیا و لە ڕوانگەی سەربازییەوە، سروشتی سنوور و بەرفراوانی بیابان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕەنگە لە ئەگەری دەستێوەردانی سەربازیدا بڕێک بوار بۆ پاکستان هەبێت لە چوارچێوەی بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ئێراندا مانۆڕ بکات.
هاوکات سوپای پاکستان هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر سعودیە شەرمەزار کرد و بە "هەڵکشانی بێبەرامبەر" وەسفی کرد کە هەوڵەکانی ئاشتی تێکدەدات.
سوپای پاکستان هۆشداریدا لەوەی بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر سعودیە دەرگای نێوەندگیری دادەخات.
سوپای پاکستان ڕایگەیاندووە، "ئێمە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سعودیە ئیدانە دەکەین. ئەوان هەر چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ قەیرانەکە تێکدەدەن و پەرەسەندنێکی بێبەرامبەر پێکدەهێنن کە هەوڵەکانی ئاشتی دەخاتە مەترسییەوە".