قورسترین هەڕەشە لە ترەمپەوە: ئەمشەو شارستانیەتی ئێران لەناودەچێت

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 907 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیەڵ نوسیویەتی "شارستانییەتێکی تەواو ئەمشەو لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە. من نامەوێت ئەوە ڕوو بدات، بەڵام ئەگەری زۆرە ڕوو بدات".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیەڵ نوسیویەتی "شارستانییەتێکی تەواو ئەمشەو لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە. من نامەوێت ئەوە ڕوو بدات، بەڵام ئەگەری زۆرە ڕوو بدات. بەڵام، ئێستا کە گۆڕانکاریی تەواو و گشتگیری ڕژێممان هەیە، کە تیایدا کۆمەڵێک مێشکی جیاوازتر، ژیرتر و کەمتر توندڕەو زاڵن، ڕەنگە شتێکی شۆڕشگێڕانەی ناوازە ڕوو بدات، کێ دەزانێت؟".

ترەمپ لەو پەیامەیدا نوسیویەتی: ئەمشەو بۆمان دەردەکەوێت، کە یەکێکە لە گرنگترین ساتەکان لە مێژووی دوورودرێژ و ئاڵۆزی جیهاندا. 47 ساڵ لە سەرانەستاندن، گەندەڵی و مەرگ، دواجار کۆتایی دێت، خودا بەرەکەت بڕێژێت بەسەر گەلی مەزنی ئێراندا".