سودانی تەیف سامی بۆ خەرجكردنی پارەی موچە ڕاسپارد

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی ڕاسپارد موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

 
ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا.
 
هاوكات،  لەبارەی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی نانەوتی، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بەمیدیای پارتی ڕاگەیاند، رێککەوتون هەولێر چەندە داهاتی لەبەردەستە، ئەوەندە ڕادەستی عێراق بکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم داوای لەبەغدا كردوە، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێم كەبەهۆی جەنگەوە داهاتی دەروازە سنورییەكان بەڕێژەی %70 كەمی كردوە، بڕی ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی بۆ ئەم مانگە كەمبكرێتەوە.