مەسرور بارزانی هەڕەشەی بەسزاگەیاندنی هێرشکارانی سەر هەرێم دەکات

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی هەڕەشەی سزادانی هێرشکارانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سور بێ، دوور یان نزیک بە سزای خۆی دەگات، راشیدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەو ململانێ و شەڕانەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن. 


مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پرسەی قوربانیانی هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر گوندی زەرگەزەوی، ئاماژەی بەوەکرد، "بە هیچ جۆرێک قەرەبوی خوێنی شەهید ناکرێتەوە، مەگەر بە ئازادیی کوردستان ".

 وتیشی،" حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ راگرتنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەوەی زیانی مادی بەرکەوتوە، ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان، چیمان لەدەست بێت دەیکەین بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانە مادییەکانیان ".