لەبەسرە موشەکێک کەوتەخوارەوەو سێ ئەندامی خێزانێک کوژران

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆلیسی بەسرە زانیاری لەبارەی کوژرانی سێ ئەندامی خێزانێک بڵاودەکاتەوە، کە لەباشوری بەسرە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکێک کوژران.


فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کاتژمێر 5:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، موشەکێک لە ماڵی هاوڵاتییەک لە ناوچەی خۆر زوبێری باشور لە شاری بەسڕە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و و خانوەکەشیان بەسەردا داڕما .

ئەوەشیخستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەروداوەکە کردوە، تەرمی قوربانییانیش رەوانەی پزیشکی داد کراوەو بۆ ئەوەی توێکارییان بۆ بکرێت.