شارپرێس:
چەند سەرچاوەیەكی پاكستانی ئاشكرایانكردوە، كە ئێران وەڵامی ئەرێنی بوە بۆ گەڕێكی دیكەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكاو دەڵێن، ئامادەییان نیشانداوە تا گفتوگۆكان دەستپێبكەنەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی پاکستانییەوە ئاشکرایکرد، پاکستان پەیوەندیی بەئێرانەوە کردوەو تاران وەڵامێکی ئەرێنیی داوەتەوە سەبارەت بەئامادەییان بۆ ئەنجامدانی گەڕێكی دیکەی دانوستان.
سەرچاوە پاکستانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئیسلام ئاباد لەگەڵ واشنتن و تاران لەپەیوەندیدایە بۆ ڕێکخستنی گەڕێکی دیکەی دانوستان و پێدەچێت کۆبونەوەکە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت.
پێشتریش ڕۆیتەرز بڵاوی کردبوەوە کە تیمە دانوستانکارەکانی ئەمریکاو ئێران، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ وتوێژی ئاشتی دەگەڕێنەوە ئیسلام ئاباد.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا دوو هەفتە ئاگربەستی ڕاگەیاندو ڕۆژی ڕابردوش گەمارۆی سەر گەروی هورمز دەستیپێكرد.