شارپرێس:
ئاراس شێخ جه‌نگى برا گه‌وره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى زانیارییه‌كى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى هه‌ردوو براكه‌ى له‌زیندان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هه‌ردوكیان وتراوه، به‌زیندویى له‌زیندان نایه‌نه ده‌ره‌وه"، ده‌شڵێت، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى چاودێرییه‌كى ورد له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنى خوشكه‌كانم هه‌یه، ناتوانم په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌م‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م"، هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كات ده‌ڵێت، "له‌مڕۆوه هه‌رچى پێم بكرێت ده‌یكه‌م‌و چیتر ناوه‌ستم‌و بێده‌نگ نابم".
ئاراس شێخ جه‌نگى قسه‌ى بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى كرد‌و سه‌ره‌تا ئاماژه‌ى به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانى كرد له‌سلێمانى‌و ڕایگه‌یاند، "چاودێریى ته‌له‌فۆنى خوشكه‌كانم ده‌كرێت له‌سلێمانى، بۆیه ناتوانم په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌م".
به‌نیگه‌رانییه‌وه وتى، "دواى ساڵانێك خزمه‌تى مام جه‌لال‌و هێرۆخان‌و یه‌كێتیى، ئێستا من له‌سلێمانى ده‌ركراوم‌و بۆم نییه سه‌ردانى ئه‌وشاره بكه‌مه‌وه".
مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر هه‌ردوو براكه‌ى (لاهورو پۆڵاد) ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه له‌هه‌ردوكیان كراوه‌و پێیانوتراوه، ناهێڵین به‌زیندوى له‌زیندان بێنه ده‌ره‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ هیچ گفتوگۆ‌و په‌یوه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى‌و قوباد تاڵه‌بانى ئه‌نجامنه‌داوه له‌دواى ڕوداوه‌كانى لاله‌زار، ئاراس شێخ جه‌نگى ئاشكرایكرد، "چه‌ندجارێكم هه‌وڵمداوه په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى‌و قوباد تاڵه‌بانى بكه‌م‌و چه‌ندین په‌یامم بۆ ناردون‌و داواى كۆبونه‌وه‌و دانیشتم كردوه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌داومه‌ته‌وه، ئێستاش ده‌ستپێشخه‌رى ده‌كه‌م بۆ هه‌ردوكیان بزانم چی‌یان ده‌وێت با دابنیشین".
هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیكرد، "چیتر بێده‌نگ نابم‌و له‌مڕۆوه هه‌رچى پێم بكرێت ده‌یكه‌م‌و چیتر ناوه‌ستم".
له‌باره‌ى كه‌یسى گیراوانى لاله‌زارو ئه‌و چیرۆكانه‌ى بڵاوبونه‌ته‌وه، ئاراس شێخ جه‌نگى وتى، "ئه‌و دادوه‌ره‌ى گوێبیستى وته‌كانى حه‌مه‌ڕه‌ش بوو، ده‌بوو هه‌ر ئه‌وكات بڕیارێكى به‌په‌له‌ى بدایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت یاساش له‌شوێنى خۆى نییه‌و هه‌موان بێده‌سه‌ڵاتن.
