لەسنوری هەولێر هێرشکرایەسەر کەمپەکانی حیزبی دیموکرات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

ئەمشەو چوارشەممە بۆ جارێکی دیکە کەمپی جێژنیکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرایە ئامانج.

سەرچاوەکانی حیزبی دیموکرات دەڵێن، کۆماری ئیسلامی لەم هێرشە نوێیەدا درۆنێکی ئاراستەی کەمپی جێژنیکان کردووە.

کەمپی جێژنیکان لە دەستپێکی شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.

ئەم هێرشە هاوکاتی هێرشێکی دیکەیە بۆ سەر کەمپەکانی کۆمەڵە لە سنوری سلێمانی.


بەگوێرەی داتاکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٣٠ موشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە تەندروستی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.