شارپرێس:
واشنتۆن قۆناغی "توڕەیی ئابوریی"
دژ بەتاران دەستپێدەکاتو وەزیری گەنجینەی ئەمریکا-ش هۆشداریی کۆتایی دەداتە بانکە
جیهانییەکانو داوا لەهاوپەیمانە ئەوروپیو ناوچەییەکان دەکات، بەتەواوی توانایانەوە
بچنە ناو جەنگی تێکشکاندنی تۆڕە داراییە سێبەرەکانی ئێرانو وشککردنی سەرچاوە نهێنییەکانی
دراوە دیجیتاڵییەکانی ئەو وڵاتە.
سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکرد،
لەڕێگەی بەرنامەیەکەوە بە ناوی "توڕەیی ئابوریی"، توانیویانە نزیکەی نیو
ملیار دۆلار لەدراوە دیجیتاڵییەکان (کریتۆ) کە پەیوەندییان بەڕژێمی ئێرانەوە هەبوە،
بلۆک بکەن.
واشنتۆن داوای لەهاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی
کردوە بەتەواوی توانایانەوە بچنه ناو ئەو
جەنگە داراییەوە، وهكو وهزیرى گهنجینهى ئهمریكا داوایكردوه، "پێویستە
ئهوروپا لقى بانکەکانی ئێران دابخاتو کۆمپانیا وەهمییەکانی تاران ئاشکرابکات، ههروهها
بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ئاسیا-ش داوایان لێدهكهین، تۆڕە نهێنییەکانی ئاڵوگۆڕی
دراو کە بۆ ئێران کاردەکەن، ڕیشەکێش بکەن".
وەزیری گەنجینەى ئهمریكا ئاماژەی بەوەشکرد،
"خەریکی پێداچونەوەیەکی گشتگیرین بەلیستی سزاکاندا كه ئامانج لێی، سڕینەوەی
ناوە کۆنەکانو تیشکخستنەسەر ئەو کۆمپانیا وەهمییە نوێیانەیە کە ئێران بۆ چەواشەکاریی
دروستیکردون، دوژمنەکانمان داهێنان دەکەن بۆ دەربازبون لەسزاکان، بۆیە دەبێت
سزاکانی ئێمەش هێرشبەرانەو نوێ بن".
چاودێران پێیانوایه، ئەم فشارە نوێیهى
واشنتۆن تەنها بۆ سزادان نییە، بەڵکو ئامانج لێی گۆڕینی ڕەفتاری تارانە لەناوچەکەدا،
بەتایبەت لەدۆسیەی گواستنەوەی نەوت لەگەروی هورمز کە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانەوە
پەکیکەوتوە.
