لەبارەی پرسی چەکەکانەوە.. حکومەتی هەرێم داوایەک لەترەمپ دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی پێدانی چەک بە هێزە کوردییەکان، وتەبێژی حکومەتی هەرێم داوا دەکات بەرپرسانی ئەمریکا بەڕونی ئەو لایەنە دیاری بکەن کە چەکیان پێداون.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی "بی بی سی فارسی" ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە ئەمریكا وەڵامی ئەو مەتەڵە بداتەوە بەشێوەیەكی روون و شەفاف كە بۆ كوێ‌ و بەكێ‌ و چۆن و چەند و كەی و ئەوچەكانەی بەكێ‌ داوە ".

وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پەیوەندییەكی بەم پرسەوە نییە، نە بەشێوەیەكی راستەوخۆ نە بە ناراستەوخۆ.