لەسنوری سلێمانی هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی رۆژهەڵات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر، جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر بارەگاکانی پێشوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەگوندی بانەگەورە لەسنوری پارێزگای سلێمانی.


ئەمجەد حسێن پەناهیی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو دێسان کاتژمێژر 21:30 بە دو درۆن کرایە سەر مەقەرە پێشووی کۆمەڵە لە بانەگەورە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 78 مووشەک و دڕۆن بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج ".