سوپای پاسداران: ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی ئەمریکی تێکشکێنران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3009 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شوێنی جێگیربونی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەجۆرەکانی F-15 و F-16 و F-35 لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەفڕۆکەو دامەزراوە گرنگەکانی سوپای ئەمریکا لەبنکەی ئاسمانی‌و سەنتەری کۆنترۆڵ لەناوچەی ئەزرەق تێکشکێنراون.


به‌گوێره‌ى بەیاننامەکە، ئەم هێرشە لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانەوەو بەتەقاندنی 12 موشەکی بالیستی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە موشەکییەکانی پێشوی سوپای ئەمریکا بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاریی، کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنان، دەوروبەری سەربازگەیەک لەکەرەج‌و نەزەرئابادو بنکەیەکی خۆجێی سوپا لەشاری پێشوا ئەنجامدراوە.

سوپای پاسداران جەختیکردوەتەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ سزادانی دەستدرێژیکاران بوە دوای زیاتر لە 100 ڕۆژ خۆڕاگریی گەلی ئێران‌و ئۆپەراسیۆنی شەڕکەرانی ئیسلام تا بەردەوامبونی کارە خراپەکانی دوژمن، درێژەی دەبێت.