شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی
عێراق بەفەرمی ئاشكرایكرد، هێزە ئەمنییەکان لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیان
بەسەر بڕێک "دەفتەری تاقیکردنەوە گشتییەکاندا" گرتوە، ئەم ڕوداوە بوەتە
هۆی دروستبونی شۆکو نیگەرانییو وەزارەتیش لەدرەنگانی شهوى ڕابردودا بهپهله
هاتهسهرخهتو کۆبونەوەیەکی ئهنجامدا.
کەریم سەید وتەبێژی
فەرمیی وەزارەتی پەروەردەى عێراق ڕایگهیاندوه، عەبدولکەریم عەبتان وەزیری پەروەردە،
فەرمانی دەستبەجێی بۆ کردنەوەی دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی وردو بەپەلە دەرکردوە بۆ
ئاشکراکردنی سەرجەم لایەنە تەمومژاوییەکانی ئەم گواستنەوە گوماناوییە.
وهزیرى پهروهرده
سهربارى سوپاسى چاوکراوەییو هەوڵە گەورەکانی دەزگا ئەمنییە تایبەتەکانی کرد لەچاودێریکردنو
پوچەڵکردنەوەی ئەم هەوڵە کە ئامانج لێی پاراستنی پاکیو بێگەردی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانە،
هاوكات جەختیکردوەتەوە، خۆی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆو مەیدانی سەرپەرشتی سەلامەتی بەڕێوەچونی
تاقیکردنەوەکان لەتەواوی پارێزگاکاندا دەکات بۆ ڕێگریکردن لەهەر پێشێلکارییەک.
وەزارەتی پەروەردە
دڵنیاییدەداتە خوێندکارانو کەسوکاریان کە تاقیکردنەوە گشتییەکان بهگوێرهى ڕێکارە
یاساییو ئەمنییە توندەکان بەڕێوەدەچنو ڕوبەڕوی هەر حاڵەتێکی لەمشێوەیە دەبنەوە بەبەرزترین
ئاستی بەرپرسیارێتی لەپێناو پاراستنی مافی خوێندکاران.
ڕۆژى شەممەى داهاتوو یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی
پۆلی 12ی ئامادەییە لەعێراقو لهتۆڕه كۆمهڵایهتیهكانیش پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی
وەزاری بۆ پۆلی شەشەمی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنى 2025/2026 خولی یەکەم بۆ بابەتی پەروەردەی
ئایین دزەی پێکراو بڵاوكرایهوه، ئهمهش وهزارهتى پهروهردهى توشى شۆك كردوه.
