شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى
ئه‌مریكا، ده‌رگاى پێشبینییه‌كانى بۆ ڕۆڵێكی ئه‌گه‌ریى سوریا له‌دۆسیه‌ى حزبوڵڵادا
كرده‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ى له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا په‌یوه‌ندیى نێوان
لوبنان‌و سوریای هێنایه ئاراوه‌و باسی له‌ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا
كرد بۆ هاوكاریكردن له‌و گرژییانه‌ى كه له‌لوبناندا هه‌ن، تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت
"هێرشی وردتر بكرێته‌سه‌ر حزبوڵڵا"و شه‌رع-یش ئاره‌زوى هاوكاریكردنی هه‌یه
بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى
ئاشكراكراون، ئامانجه‌كانى پشت لێدوانه‌كانى تره‌مپ هه‌وڵدانه بۆ بڕینی ڕێگه‌كانى
قاچاخچێتی چه‌ك له‌سوریاوه بۆ لوبنان‌و فشارخستنه‌سه‌ر حزبوڵڵا بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كه‌كانی
ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تى لوبنان بكات، هه‌ندێك ڕاپۆرتیش ئاماژه‌یان بهوهكردوه، ئه‌مریكا
هانی سوریای داوه هێز بنێرێته ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان بۆ داماڵینی چه‌كی حزبوڵڵا، به‌ڵام
دواتر وهفدى ئه‌مریكی ئه‌مه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
جوڵه سه‌ربازییه‌كانی
سوریا له‌سه‌ر سنوری لوبنان له‌مانگی ئادارى ڕابردودا بوه هۆى په‌یدابونی چه‌ندین
لایه‌نی شیكاریی، سوریاش ڕایگه‌یاندوه، ئه‌م كارانه ته‌نها بۆ ڕوبهڕوبونەوەی
قاچاخچێتییه، پسپۆڕانیش پێیانوایه، ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ى دیمه‌شق ته‌نها لهناوخاكى
سوریادا ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی دهروازهكانو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بڕی چه‌كی
قاچاخ.
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو
وڵات بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ده‌یه له‌ژێر كاریگه‌ریى ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیى ڕژێمی پێشوى
ئه‌سه‌ددا بوو، له‌دوای هاتنی شه‌رع بۆ ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵدراوه په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی
دروستبكرێت.
شه‌رع ڕایگه‌یاندبوو،
ده‌یتوانی وه‌ڵامی حزبوڵڵا بداته‌وه به‌هۆی ئهوكارانهى له‌ماوه‌ى 14 ساڵى ڕابردودا
له‌سوریا كردویانه، به‌ڵام نه‌یویستوه به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بڕوات‌و پشتگیریی خۆی
بۆ جوزێف عه‌ون (سه‌رۆكى لوبنان) دوپاتكرده‌وه بۆ سنورداركردنی چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی
ده‌وڵه‌تدا.
له‌ناوخۆی لوبناندا،
هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ڕاسته‌وخۆى سوریا ڕه‌تده‌كرێته‌وه، په‌رلەمانتارانی لوبنانیش
جهختدهكهنهوه، پێویسته سوپای لوبنان خۆی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێبكات‌و پێویستیان
بهچونەناوەوەی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی نییه، هۆشداریشدهدرێت كه هه‌ر تێوەگلانێکی
سوریا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى حزبوڵڵا بیانوى زیاتری هه‌بێت بۆ هێشتنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانی.
پسپۆڕان‌و چاودێرانى سیاسیى كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ى،
مه‌ودای جوڵه‌كانی سوریا زۆر ته‌نگه‌به‌رو كه‌مه‌و ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى پاراستنی
سنوره‌كاندا ده‌بێت، نه‌ك شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا لهناوخاكى لوبناندا.
