شارپرێس:
وەزیری تەندروستی عێراق فەرمانی پێداچونەوەی بەپەلەى
بەسەرجەم گرێبەستە کۆنەکانو ڕاگرتنی خەرجییە زۆره بێ پاساوەکان لەنەخۆشخانە ئەهلییەکاندا
كردو جهختدهكاتهوه، "کۆتایی بەقۆستنەوەی نەخۆشو بازرگانیکردن بەتەندروستیی
هاوڵاتیانەوە دەهێنم".
د.عەبدولحوسێن ئەلموسەوی وەزیری تەندروستی عێراق
بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد بۆ دانانی میکانیزمێکی نوێ لەگرێبەستەکانی نێوان دەستەی دەستەبەری
تەندروستیو نەخۆشخانەو سەنتەرە پزیشکییە ئەهلییەکان، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوەدێت،
لەچەندین گرێبەستی پێشودا خەرجیی دارایی بێ پاساوو زیادەڕۆیی تێداکراوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وهزیرى تەندروستی بڵاویکردوهتهوه،
فەرمانكراوه لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوەو پێداچونەوەی ورد بەسەرجەم
ئەو گرێبەستانەی پێشتر لەگەڵ کەرتی ئەهلی واژۆکراون.
لهبهشێكى دیكهى بڕیارەکەی وهزیرى تەندروستیدا
هاتوه، "داڕشتنی ڕێسایەکی نوێو ڕون بۆ ڕێکخستنی گرێبەستەکانی داهاتوو لەگەڵ
نەخۆشخانە ئەهلییەکانو پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچونی ئەو پارە زۆرانەی کە بەبێ
پاساوی یاسایی لەکەرتی تەندروستی خەرجکراونو لەڕێگەی چاودێریکردنەوە دۆزراونەتەوە".
ههروهك بڕیاردراوه بهپشکنینی بنەمای یاساییو
بڕیارەکانی پشت سەرجەم ئەو گرێبەستانەی کە لەڕابردودا لەنێوان دەستەی دەستەبەری تەندروستیو
دامەزراوە ئەهلییەکاندا واژۆکراونو ناشبێت شایستە داراییەکانی کەرتی ئەهلی لەسەر
حسابی لایەنی پیشەییو پێداویستی ڕاستەقینەی نەخۆشەکە (لەدەستنیشانکردنی نەخۆشیو
چارەسەرکردندا) زیادبکرێت.
