شارپرێس:
له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ڕابردوه‌وه تائێستا ترهمپو
پوتن 14 جار له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كتره‌وه كردوه، ڕوسیا
ئاشكرایكردوه، یه‌كێك لهتهلهفۆنهكان كه پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوه، كاتژمێرێكو
25 خوله‌كى خایاندوه، له‌وباره‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ لەپەراوێزی لوتکەی ناتۆ لەئەنكەرەو
لهكۆبونهوهى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانیا وتى، "پەیوەندیم لەگەڵ پوتن زۆرباشەو
زیاتریش لهزێلێنسكى قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م".
تره‌مپ لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت
بەپەیوەندییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا وتی، "پەیوەندییەکانمان زۆرباشە، زۆر قسەی
لەگەڵ دكه‌م، لەکاتێکدا پهیوەندییەکانم لەگەڵ زێلێنسکی سه‌رۆكى ئۆكرانیا کەمترە".
ئەو لێدوانانەی تره‌مپ لەپەراوێزی لوتکەی پەیمانی
باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەئەنكەرە هات کە شاهیدی چەندین کۆبونەوەی دوقۆڵی نێوان سەرکردەکان
بوو، لەوانەش دیدارەکەی لەگەڵ زێلێنسکی.
تره‌مپ له‌دواى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى
ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2025وه تائێستا 14 پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە،
وه‌كو میدیاى ڕوسیش نوسیویهتى، "ئەمە نیشاندەری بەردەوامیی کەناڵەکانی پەیوەندیی
ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆو واشنتۆنە سەرەڕای دۆسیە ناکۆکەکان".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، چوار لهپهیوهندییهكانیان
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه بون، ساڵى ڕابردوش 10 پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها لە 4ی ئەم مانگەشدا، کۆشکی کرێملین
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا‌و دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکای
ڕاگەیاند کە کاتژمێرێکو 25 خولەکی خایاندوە.
له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا کە کرێملین بە
"کرداریی‌و بونیادنەر" وەسفیکردوە، سەرۆکی ڕوسیا پیرۆزبایی 250مین ساڵیادی
سەربەخۆیی ئەمریکای لەهاوتا ئەمریکییەکەی کردوه‌و جەختی لەسەر بەردەوامیی بانگهێشتەکەی
بۆ سەردانیکردنی ڕوسیا کردوه‌ته‌وه.
