شارپرێس:
لەپەرەسەندنێکی کتوپڕی سەربازیدا، 100 فڕۆکەی شه‌ڕكه‌رى ئەمریکى بەهاوکاریی ڕاستەوخۆی هێزى ئاسمانیى ئیسرائیل، زنجیرەیەک هێرشى ئاسمانیی توندیان بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران جێبەجێکردو تائێستاش 150 پێگەی بنەڕەتییان كردوه‌ته ئامانج، باس له‌وه‌شده‌كرێت، توندی تەقینەوەکان بەجۆرێک بوە کە دەنگەکەی لەناوخاکی پاکستان‌دا بیستراوەو 92 ئێرانیش بونه‌ته قوربانیى.
هاوكات لەگەڵ ئەم لێدانە بەرفراوانانەدا، چەند دەنگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به‌کوژرانی محەمەد باقر قالیباف سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران بڵاوبوه‌وه، به‌ڵام دواتر ڕه‌تكرایه‌وه‌و به‌یانى ئه‌مڕۆش قالیباش په‌یامێكى توندى ئاراسته‌ى ئه‌مریكا كردوه.
لەلایەکی دیكه‌وه، هێزەكانى سوپاى پاسداران ڕایگەیاندوه، سیستمى بەرگریی ئاسمانی لەسەرجەم شارەکانی ئەو وڵاتەدا خراونەتە گەڕ بۆ بەرپەرچدانەوەی فڕۆکەکانى ئه‌مریكا.
پاسداران لەپەیامێکی تونددا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات‌و دەڵێت، "بەتوندترین شێوە سزای دوژمن دەدەین‌و گەروی هورمز-یش بەتەواوی دادەخەین‌و ڕێگە بەهاتن‌و چونى هیچ كه‌شتیه‌ك ناده‌ین تائەوکاتەی فەرمانڕەوایی ئێستای ئەمریکا بەتەواوی دەڕوخێت".
وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش له‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌و هێرشه تونده‌ى ئه‌مریكاوه ئاشكرایكردوه، لەهێرشەکانی ئەمریکادا نزیكه‌ى 14 کەس کوژراون‌و 78ى دیكه‌ش بریندارن.
