شارپرێس:
ئەبو حسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵا، هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی حکومەتو بەرپرسانی عێراق کردو داوای لێکردن کە "ملکەچی ئیرادەی مقاوەمە" بن.
حەمیداوی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، کەتائیبی حزبوڵڵا لەسەر دەستی عەلی خامنەیی ڕابەری کۆچکردوی ئێرانو بەبڕیاری ڕاستەوخۆی ئەو دامەزراوەو پیاوەکانیشی بۆ هەمیشە دڵسۆزی ئەو ڕێبازە دهمێننهوه.
ئاماژەی بەوەشکردوه، گەلی عێراق لەڕۆژی بەڕێکردنی مێژوییو شکۆداردا، بەبێ هیچ گومانێک سەلماندی کە گەلێکی بەرگریکارو جیهادییەو ئەو ڕێپێوانە هێمای ڕاپرسییەکی جەماوەریی ملیۆنیو یەکلاکەرەوە بوو کە تێیدا عێراقییە ڕەسەنەکان پشتگیرییو دەستگرتنی خۆیان بەمقاوەمەی ئیسلامیو چەکەکەیەوە نوێکردەوە.
لەکۆتاییدا هۆشداریدایە سەرکردە سیاسییەکانو بەرپرسانی حکومەت کە "پێویستە ملکەچی ئیرادەی گەلی عێراقی بەشەرەف بنو بەتوندی ئاگاداری خۆیان بن لەبەدواکەوتن بەپڕۆژە دەرەکییەکان، چونکە ئەگەر ڕێڕەوەکە لابدات، گەل وتەی خۆی دەڵێتو ئەوکاتەش پەشیمانیی سودی نابێت".