پێشكەوتن لەدانوستانەكانی ئێران و عومان بەدیهاتووە

جیهان

48 خولەک پێش ئێستا‌ 61 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


ئێران ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە دانوستانەكان لەگەڵ عومان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز كە ڕێڕەوی ئاوی گرنگە بۆ بازرگانی نەوت و گاز كە كەناراوەكانی بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو وڵاتەوە كۆنترۆڵ كراوە، پێشكەوتنی بەدەستهێناوە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: چەند خولێكی وتووێژی تەكنیكی لەڕۆژانی هەینی و شەممە لە تاران لە نێوان جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان بەڕێوە چوو.

ڕوونیشیكردەوە، گفتوگۆكان تیشكیان خستۆتە سەر "بنەما هاوبەشەكان و میكانیزمەكانی جێبەجێكردن" بۆ بەڕێوەبردنی تێپەڕبوونی سەلامەت بەناو گەرووی هورمزدا، هاوكات ڕێزگرتن لە مافە سەروەرییەكانی هەردوو دەوڵەتی كەناراوی گەروەكە.

ناوبراو گفتوگۆكانی بە بەسوودبەخش وەسف كرد و پشتڕاستیكردەوە كە پێشكەوتن بەدیهاتووە و ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕاوێژی تەكنیكی و سیاسی نێوان هەردوولا هێشتا بەردەوامە".

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، پنتاگۆن پلانێكی پێشكەش بە دۆناڵد ترەمپ كردووە بۆ تەواوكردنی هێرشەكان، بەڵام ترەمپ ڕەتیكردەوە پەسەندی بكات و پێی باشتر بوو دانوستانەكان دەستپێبكاتەوە.