زەیدی بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی بۆ هێرشەكەی هەولێر دەركرد

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانی كرد بە پێكهێنانی لیژنەی لیكۆڵینەوە لەهێرشە درۆنییەكەی هەولێر.

نوسینگەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشەی درۆنییەكەی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، عەلی زەیدی ڕێنمایی دەركردووە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ هێرشەكەی هەولێر‌و سەرچاوەی ئەو هێرشانەی كە نوسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری هەرێمی لە هەولێر كردە ئامانج.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە "زەیدی ڕێنمایی كرد كە بە زوترین كات ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاشكرا بكرێن، هەروەها هەموو وردەكارییەكانی هێرشەكە و لایەنە بەرپرسەكان ئاشكرا بكرێن".