شارپرێس:
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیامێكدا دەڵێت، هیچ پاساوێك نییە بۆ هێرشە سەرەڕۆییانەكەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ هێرشە سەرەڕۆییانەكەی سەر نوسینگەی سەرۆك وەزیران بارزانی نیییە، دەبێت دۆستانی كورد چاوكراوەبن لە هەڵمەتی چەواشەكارانە، چونكە ئامانجیان دروستكردنی ناتەباییە لە نێوان دراوسێكاندا.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، ئێمە كوردمان لەسەدام و داعش پاراستووە و ئێستا سوپاسیان دەكەین ئاسایشی سەر سنورەكانی ئێمەیان دابینكردووە.