هاکان فیدان پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی سەر نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.


ئەمڕۆ دوشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ، مەسرور بارزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ سەرکوەزیران دەربڕی.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هاکان فیدان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.

سەرباری ئەوەی دوای هێرشەکە حکومەتی هەرێم بەفەرمی پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی ئێران کرد،  بەڵام عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حسێن بێئاگایی خۆی لەو هێرشانە دەربڕی و هێرشەکەی سەرکۆنە کرد.