شاندی دەم پارتی بۆ دیداری ئۆجالان چووە ئیمراڵی

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی دەم پارتی ئاشكرایكرد، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێكەوتووە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، شاندی ئیمراڵی پێكهاتوون لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجارو پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ.

دواین دیداری نێوان شاندی ئیمراڵی و ئۆجالان لە دووی مانگی ئاب ئەنجام دراوە.