وەزارەتی كارەبا كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای ڕاگەیاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی کارەبا لەڕونکردنەوەیەکی بەپەلەدا هاوبەشانی کارەبای ئاگادار کردەوە، کە بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 1000 مێگاوات کەمی کردوە، ئەوەش بەهۆی کەمبونەوەی ئەو غازەی بۆ وێستگەکان دابین دەکرێت.


وەزارەتی کارەبا، لەڕونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، کۆمپانیای "داناغاز" هەناردەی غازی بۆ سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردوەتەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ بوەتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەتۆڕی نیشتمانیدا.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردوە، کە هاوشانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەپەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، بەئامانجی چارەسەرکردنی گرفتەکەو گەڕاندنەوەی هەناردەی غاز بۆ دۆخی ئاسایی، تاوەکو بەرهەمهێنانی کارەباو پێدانی بەهاوڵاتییان وەک پێشووی لێبێتەوە.