ناتانیاهۆ سەركەوتنی گەورەی بەسەر حزبوڵڵادا ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل سەركەوتنێكی  گەورەی بەسەر حزبوڵڵادا بەدەستهێناوە، دوای وێرانكردنی مۆڵگەكانی حزبەكە لە قەڵای شەقیف و بەرزاییەكانی عەلی تاهیر، هەڕەشەی كرد كە ئەگەر دوژمنانی ئیسرائیل هێرشێكی دیكە ئەنجامبدەن، بە توندی لێیان دەدرێت.

لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن نووسینگەكەیەوە بڵاوكراوەتەوە، ناتانیاهۆ ڕونیكردووەتەوە، ئیسرائیل  گورزی توندتر دەوەشێنێت، ئەگەر دوژمنەكانی بڕیار بدەن هێرشێكی دیكە ئەنجام بدەن.

  ناتانیاهۆ وێرانكردنی ژێرخانی حزبوڵڵا لە بەرزاییەكانی عەلی تاهیری لە باشوری لوبنان بە دەستكەوت وەسف كرد، وتی: بە دوژمنەكانمان دەڵێم، ئەگەر هێشتا وانەتان وەرنەگرتووە و بڕیار بدەن جارێكی دیكە هێرش بكەنە سەرمان، ئەوا گورزی زۆر توندترتان لێدەدرێت.