شارپرێس:
ئیلهام ئەحمەد دەڵێت گەلی كۆبانێ بە حكومەتیان وت ئیدی هەوڵەكانی تێكشكاندنی ئیرادەیان سەركەوتوونابن.
ئیلهام ئەحمەد لەمیانەی بەشداری لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی شەهیدانی ئاگركەوتنەوەی زیندانی كۆبانێدا ڕایگەیاند، گەلی كۆبانێ لە ڕووداوەكانی ئەم دواییەدا پەیامی "هەوڵەكانی تێكشكاندنی ئیرادەمان سەركەوتوو نابن"یان بە حكومەتی كاتی گەیاند و ئێمە دەڵێین لە وتنی ڕاستی پاشگەز نابینەوە. ئێمە وەك كورد قوربانی گەورەمان دا و تێكۆشانێكی گەورەمان كرد. ئێمە لە تێكۆشانی خۆمان بە ڕێگەی سیاسی و یاسایی بەردەوام دەبین.
دەشڵێت، گەلی كورد شەهیدێكی زۆری داوە و هەوڵەكانی پشتگوێخستنی مافەكانیان كۆتاییان نەهاتووە، دەبێت مافەكانی كورد لە دەستوردا مسۆگەر بكرێن و قۆناغی ئێستا پێویستی بە گۆڕینی شێوازەكانی بەرخۆدان و تێكۆشانە.