مقاوەمەی عێراقی: پابەندی هیچ وادەیەک نابین بۆ چەکدانان

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرەی مقاوەمەی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، چەکەکانیان لە دەستی "موجاهیدەکانیان"دایە و پابەندی هیچ وادەیەک نابن بۆ چەک دانان.


جەعفەر حوسەینی، وتەبێژی بەرەی مقاوەمە لەعێراق رایگەیاند، بەرەی مقاوەمە پابەند نابێت بە هیچ کات و رێککەوتنێک کە حکومەت یان لایەنێکی سیاسی ئەنجامی بدات.

ئەوەشیخستەڕوو، ماوەی 40 رۆژە مقاوەمەی عێراقی لەڕێی لیژنەیەکی چوار کەسییەوە کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێکهێنراوە، رطککەوتنێکی بۆ رێکخستنی چەکی مقاوەمە واژۆکردوە، ئەوەش لەپێناو بەدیهێنانی سەروەری تەواوەتی عێراق، کە خۆی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ و سەرجەم هێزە بیانییەکان دەبینێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، سەرباری ئەوەی حکومەت رێککەوتنەکەی واژۆکردوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان لەلایەن حکومەتەوە بەدەست نەگەیشتوەو چەکی مقاوەمە وەک ئامانەتێک لەدەستی گیانفیداکانمان دەمێنێتەوە، لەهەمان کاتدا دەرگای گفتوگۆمان کراوە دەبێت بۆ پاراستنی سەروەری عێراق .