ئیمارات زانیاری نوێی لەبارەی ڕووداوەكەی فلای دوبەی ئاشكراكرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 590 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 دەستەی گشتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئیمارات ڕایگەیاند، گەشتی فلای دوبەی FZ1073 لەدوبەی بۆ بنگۆریۆن ڕووداوێكی ئەمنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام كۆنترۆڵ كراوە.

دەستەكە بە كەناڵی سكاینیوزی ڕاگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە ژمارەیەك لە ئەندامانی تیمی فڕۆكەكە برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە لەسعودییە گواستراونەتەوە.

دەشڵێت، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە لەچۆنێتی ڕوودانی و هۆكارەكانی، ئەوەی گرنگە سەلامەتی تیمی فڕۆكەكە و سەرنشینەكانن.