شارپرێش:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی خۆی بۆ
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوەو دەڵێت، سبەینێش لەناوچە سنورییەکان ئەگەری
نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور
و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لەزۆربەی ناوچەکان
بەردەوامی دەبێت، بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران و هەندێک لە
ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی هەرێم کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورە
بروسکەی لەگەڵ دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز
دەبێت".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە ( 1 - 2 )
پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی هەرێم باسی
لەوەشکرد،" ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە
سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە ".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ پلەکانی
گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ
بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
