بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب سەردانی شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغدا هەڵوەشایەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2426 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی، بەو هۆیەوە سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا هەڵوەشایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە هەوڵەکان بۆ پاشگەزبوونەوەی وەزیری دارایی لە دەستلەکارکێشانەوەکەی دەستیان پێکردووە، بەڵام سەرجەمیان نەگەیشتوونەتە ئەنجام و ئاوات شێخ جەناب سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی، وەک ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس وتی: هێشتا مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر ڕەتکردنەوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری دارایی.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەبوو ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب بچنە بەغدا، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەکەی ناوبراو، سەردانی شاندە باڵاکەی هەڵوەشاندوەتەوە.