لەسەر روداوەکەی پردێ فەرماندەیەکی باڵای دژەتیرۆری عێراق دورخرایەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەئەنجامی شەهیدکردنی دوو گەنجە کوردەکەی ناحیەی پردێ لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆری عێراقەوە،  فەرماندەی فەوجی کەرکوکی دژەتیرۆر لەپۆستەکەی بەخشرا.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، دوای تەنها یەک هەفتە لە دەستبەکاربونی فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری عێراق لەپردێ، دوو گەنجە کوردەکەی پردێ لەئەنجامی ئۆپراسیۆنێکدا لەلایەن ئەو هێزەوە شەهیدبون، لەئەنجامدا دەزگای دژەتیرۆری بڕیاری دورخستنەوەیەی ئەو فەرماندەیەی دەرکرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا فەرماندەیەکی دیکە دژە تیرۆر وەک فەرماندەی فەوجی کەرکوکی هێزەکە دیاریکراوەو لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە بەردەوامە.

زانیارییەکان ئەوەش ئاشکرادەکەن، لەلێكۆڵینەوەكانی لیژنە راسپێردراوەكەی سەرۆك وەزیراندا، ئەفسەرێك و پێنج كارمەندی هێزەكە بەكەمتەرخەم دیاریکراون، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.