شارپرێس واده‌ى دادگاییكردنى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زار ئاشكراده‌كات

کوردستان

58 خولەک پێش ئێستا‌ 2370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس ـ تایبه‌ت:

کەیسی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل‌و دەستگیرکراوانی ڕوداوەکانی لالەزار لەشاری سلێمانی، پێشهاتێکی نوێی بەخۆوە بینی، سەرچاوەیەکی تایبەت لەتیمى پارێزەرانی بەرگریکار لەگیراوانی لالەزار به‌شارپرێس-ی ڕاگەیاند، دادگا بڕیاریداوە پڕۆسەی دادگاییکردنی ناوبراوان لەسەر دۆسیەی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی، بۆ ناوه‌ڕاستى مانگى 12 دوابخات.


به‌گوێره‌ى زانیارییەکانی تیمی پارێزەران، دواخرانی دانیشتنی دادگا بۆ 16ى کانونی یەکەم (مانگی 12)ى ئه‌مساڵ، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاسایییەکان‌و پێداچونەوەی وردترە بەو بەڵگانەی لەسەر ئەم کەیسە قورسە لەبەردەستدان، مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بەكه‌یسه‌كانى (کوشتنی بەئەنقەست) کە لەکاتی پشتڕاستبونەوەی تۆمەتەکەدا، یەکێکە لەو مادە توندانەی کە سزاکەی لەیاسای عێراقیدا دەگاتە زیندانییکردنی هەمیشەیی (هه‌تا هه‌تایى) یان لەسێدارەدان.

هاوشانی ئه‌و کەیسه‌، دادگای سلێمانی پێشترو لەدانیشتنەکانی ڕابردودا، كه‌یسى مادەی 56ی گەیاندە قۆناغی کۆتایی‌و بڕیاری سزادانی بەسەر لاهور شێخ جەنگی‌و تەواوی دەستگیرکراوانی دیكه‌ى دۆسیەی لالەزاردا سەپاند کە تایبەتبوو بەکێشەکانی فێڵکردن‌و ساختەکاریی.