شارپرێس:
کابینەی حکومەتی ئیسرائیل شایەتی تەقینەوەی ململانێیەکی ئەمنیی کتوپڕە پاشئەوەی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی بەفەرمی، پەنای بردەبەر دادگای باڵا دژ بەبەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وڵاتەکە، ئیتامار بن غەفیر لەداواکارییەکی بەپەلەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە یاساییە دەکات کە ڕێگریی لەدەستوەردانی لەمەلەفی ناڕەزایەتییەکاندا کردوەو زانیاریى لهبارهى ئهوهش ئاشكرادهكات، پشکنەری گشتیی پۆلیس بەپێچەوانەی یاساو ڕێکارەکان، فەرمانی مەیدانیی بەئەفسەرانداوە دارشەقو بۆمبی دەنگی دژ بەخۆپێشاندەرانی (حەریدی) بەکاربهێننو ڕایگەیاندوە کە "دەیەوێت خوێن ببینێت"؛ ئەم پێشهاتەش کایەی سیاسیی تەلئەبیبی ڕوبەڕوی داڕمانێکی دامەزراوەیی قورس کردوەتەوە.
ئیتامار بن غەفیر داواکارییەکی پێشکەش بەدادگای باڵا کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کە ڕێگریی لێدەکات دەستوەردان لەخۆپێشاندانەکاندا بکاتو ئیدیعای کرد کە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس ڕێنماییی مەیدانیی بۆ ڕشتنی خوێنی خۆپێشاندەران دەرکردوە.
وەزیر ئیتامار بن غەفیر لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە، داواکارییەکی پێشکەش بەدادگای باڵا کردوه بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانەی کە دەستوەردان لەخۆپێشاندانەکانی لێ قەدەغە دەکات.
ئهوهشى وت، "پشکنەری گشتیی پۆلیس ڕێنماییی مەیدانیی بۆ ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەران بەشێوازێکی جیاکاریی دەرکردوەو فەرماندەی ناوچەکانی بەپێچەوانەی یاساوە گواستوەتەوەو ڕاستەوخۆش دەستوەردانی لەبڕیارەکانی ئەفسەرە مەیدانییەکاندا کردوە".
بهوتهى بن غەفیر، "دانی لێڤی بەڕێوەبەرێکی گشتیی پۆلیس بوو کە جێبەجێکاری سیاسەتهکان بوو تا دەرکەوتنی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن، بەڵام ئێستا خۆی بۆ سیگالۆڤیتش لەلیستی عەرەبیی یەکگرتوو ئامادەدەکات"، وەزیرەکە زانیاریی ئەوەشیخستوەتەڕوو، زانیویەتی بەڕێوەبەری گشتیی، فەرمانی بەهێزەکانی پۆلیس کردوە توندوتیژیی قورسو ڕوو لەزیادبون دژ بەخۆپیشاندەرانی (حەریدی ـ توندڕەوترینو کۆنەپارێزترین گروپى ئایینین لەناو جولەکەکانی ئیسرائیلدا کە بەزمانی عەرەبی پێیاندەوترێت جولەکەی ئۆرسۆدۆکس) بەکاربهێننو لەزاری ئەوەوە گوازراوەتەوە کە وتویەتی، "من دەمەوێت خوێن ببینم".
وەزیرەکە ئاشكراشیكردوه، پشکنەری گشتیی پۆلیس ڕاستەوخۆ چوەتە لای ئەفسەرە مەیدانییەکانو فەرماندەی ناوچەو لیواکانو فەرمانی پێکردون، کوتەکو بۆمبی دەنگی پێش دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان بەکاربهێنن کە ئەمەش بەپێچەوانەی ڕێکارەکانو بڕیارى فهرماندهكانى پێشوه.
تەنانەت ئاماژە بەوەشکراوە، پشکنەری گشتیی پۆلیس فەرماندەی ناوچەکانی بەبێ ڕەزامەندیی وەزیرو بەپێچەوانەی یاسا لەپۆستەکانیان لاداوەو لەکۆبونەوەکانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەو دانیشتنە خولییەکاندا ئامادەنەبوە، بەڵکو بەبێ ئاگادارکردنەوەی وەزیر یان وەرگرتنی ڕەزامەندیی، گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردوە".
وەزیرەکە ئاماژە بەهەبونی جیاکاریی لەجێبەجێکردنی یاسادا لەنێوان خۆپیشاندەرانی حەریدیو خۆپیشاندەرانی چەپڕەودا دەکاتو هۆشداریدەدات، ڕەفتارەکانی پشکنەری گشتیی، ژیانی خەڵک دەخاتە مەترسییەوەو ڕەنگە ببێتە هۆی ڕشتنی خوێن.
بهگوێرهى زانیارییە بڵاوکراوەکان "بن غەفیر داوا لەدادگای باڵا دەکات، وەک دادگای دادی باڵا، بەپەلە ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە، تا بتوانێت دەستوەردان بکات، توندوتیژیی پۆلیس کۆنترۆڵبکاتو ڕێگریی لەزیانگەیاندن بەژیانی مرۆڤەکان بگرێت".
