شارپرێس:
هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)و هاوەن، بەشێوەیەکی چڕ سێ گوندى سنورى شارى مه‌ریوانى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆردومانكرد، سه‌رچاوه‌كانیش له‌وشاره‌وه ئاشكرایده‌كه‌ن، هاوڵاتیان زیانى زۆر گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوه.
به‌گوێره‌ى ئەو زانیاریانەی ده‌ستكه‌وتون، دوێنێ چوارشەممە، به‌ر له‌وه‌ى ئێران بۆردومان ده‌ستپێبكات، لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران‌و گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە ـ باڵى سه‌ربازیى پژاك) لەناوچەکانی دەوروبەری مەریوان پێکدادانێکی قورس ڕویداوه‌و چاوەڕواندەکرێت ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە لەبارەی ئەو پێكدادانه‌وه زانیاریی ورد بڵاوبکاتەوە.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، هەرسێ گوندی (قامیشەڵە، هەنارەشێخان‌و گاگڵییان) لەسنوری شارۆچکەی مەریوان-ى بۆردومانکرد؛ هێرشەکان زیانێکی زۆری مادیان بەڕەزو باخی هاوڵاتییان‌و سروشتی ناوچەکە گەیاندوە.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لەکاتژمێر 7ی بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەبۆردومان‌و تۆپبارانکردنێکی چڕی چەند ناوچەیەکی سنوری لەشارۆچکەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوە.
سوپای پاسداران لەم هێرشانەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)و تۆپی هاوەنی بەکارهێناوەو بەچڕیی هەرسێ گوندی قامیشەڵە، هەنارەشێخان‌و گاگڵیی لەسنوری مەریوان کردوەتە ئامانج.
سەرچاوە ناوخۆییەکان پشتڕاستیانکردوەتەوە، بۆردومانەکان زۆر به‌چڕیى‌و تاوه‌كو ماوه‌یه‌كى زۆر بەردەوامییان هەبوه، لەئەنجامی ئەو تۆپبارانە چڕەشدا، زیانێکی زۆری مادی بەر ڕەزو باخی هاوڵاتیان‌و ژینگەو سروشتی گوندەکانی ئەو سنورە کەوتوە.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێكردوه، لەڕوی جوگرافی‌و سەربازییەوە، ناوچە سنورییەکانی مەریوان‌و بە تایبەت گوندەکانی دەوروبەری، ناوچەی چالاکی‌و هاتوچۆی هێزەکانی (پژاک)و (کۆمەڵە)ن‌و سوپای پاسداران بەبیانوی بوونی بنکەو بارەگاو گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ى ئەو حزبانە ئەو سنورانە بۆردوماندەکات.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، سوپای پاسدارانی ئێران بەشێوەیەکی بەردەوام‌و بەتایبەت لەکاتی بونی جوڵەی هێزە کوردییەکان یان دوای ڕودانی پێکدادانی ئەمنی لەناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەنا دەباتەبەر تۆپبارانکردن‌و ناردنی درۆن بۆسەر ناوچە شاخاوی‌و سنورییەکانی مەریوان.
وه‌كو ئێران باسیكردوه، گوندەکانی (قامیشەڵە، هەنارەشێخان‌و گاگڵی) دەکەونە ناوچەیەکی ستراتیژیی نێوان سنوری ڕۆژهەڵات‌و باشوری کوردستان (نزیک سنوری پێنجوێن)، ئێران بەبۆردومانکردنی ئەم ناوچانە دەیەوێت ڕێگریی له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌كى هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بكات‌و سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بەشێکی دیکەی ئامانجی ئەو تۆپبارانانە، چۆڵکردنی گوندە سنورییەکان‌و سوتاندنی ڕەزو باخ‌و دارستانەکانە تاوەکو هیچ پەناگەیەکی سروشتی بۆ هێزەکانی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان نەمێنێتەوە.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)و یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یه‌ره‌كه ـ باڵى سه‌ربازیى پژاك) بەهۆی هەڵکەوتەی شاخاویی ناوچەکەو نزیکیی لەزنجیرەچیاکانی زاگرۆس‌و ئاسۆس، گەریلاکانیان زۆرترین ئامادەیی مەیدانییان لەو سنورەدا هەیە.
