مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بوه‌‌

کوردستان

52 خولەک پێش ئێستا‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بارزانی رایگەیاند، دوای دوو ساڵ لە پەکخستنی، په‌رله‌مانی كوردستان كاراكرایه‌وه‌و ئامانجی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پاراستنی هه‌رێمی كوردستانه‌و دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه‌‌.

مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەکرد،" ده‌ستخۆشی له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌كه‌م كه‌ بوێرانه‌ ئه‌ركی ئه‌خلاقی و یاسایی و نیشتمانی خۆیان جێبه‌جێ كردو به‌شدارییان له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد ".

مەسرور بارزانی وتیشی،" هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی مەسعود بارزانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ".

لەبارەی دامەزرانی دەرچوانیش، مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد،" لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و وەزیرەکانی حکومەتەکەی کۆبوونەوەی چڕمان کرد؛ یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانمان بابەتی دامەزراندنی فەرمانبەران و دەرچووانی زانکۆکانمان بوو، کە بەداخەوە زیاتر لە دوازدە ساڵە ڕێگە بە هەرێمی کوردستان نەدراوە فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنێت ".