شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه سعودییه له‌پشت تیرۆركردنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسه‌وه بێت، ئه‌وا ئه‌و كاره سعودییه ڕوبه‌ڕوی سزای توند ده‌كاته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBSی ئه‌مریكی، له‌باره‌ی چاره‌نوسی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی سعودییه ڕایگه‌یاند، "سعودییه نكوڵی له‌وه ده‌كات له‌پشت كوشتنی خاشقچییه‌وه بێت، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن؟ نه‌خێر".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی له‌سعودییه كرد، گه‌ربێتوو سه‌لمێندرا ئه‌و وڵاته له‌پشت كوشتنی خاشقچیه‌وه‌یه، ئه‌وا سزای توند به‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌سه‌پێنێت.
له‌باره‌ی جۆری سزاكه‌وه تره‌مپ ته‌نیا ئه‌وه‌ی وت، كه ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌نارده‌ی چه‌ك-ی ئه‌مریكی بۆ سعودییه ڕابگرن.
ڕ . ج