ئەمریكا ئەندامێكی دەزگا هەواڵگرییەكەی بەسیخوڕیكردن بۆ ئێران تۆمەتبار دەكات

جیهان

14/02/2019‌ 905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا ئەندامێكی پێشووی هەواڵگری وڵاتەكەی بەسیخوڕیكردن بۆ ئێران تۆمەتبار دەكات.

ئەو كەسە ژنێك بووە، لەهەواڵگری ئاسمانی ئەمریكاو ناوی مۆنیكا ویتەو بەوە تۆمەتباركراوە، كە زانیاری بەئێران داوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەو ژنە هەستاوە بەدزینی زانیارییەكانی ناو كۆمپیوتەرێكی دەزگاكەی ‌و لەماوەی ساڵانی 2012 — 2015 زانیارییەكانی بەلایەتی ئێرانی گەیاندووە.

هەر بەپێی دەزگاكان ئەو ژنە پلانی داناوە لەساڵی 2013 بچێتە روسیاو زانیاری بەدەزگای ویكلیكسیش داوە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخرێتەڕوو.

هـ ـ ح