شارپرێس:
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان كرایه پشوو، ئه‌وه‌ش دوای هۆشداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناشی له‌باره‌ی باران بارینه‌وه.
به‌رٍێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پشووی فه‌رمی ده‌بێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، "بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی پێیان راگەیاندین كە شەپۆڵێکی بەهێزی باران بارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانمان بڕیاردرا سبەینێ رۆژی یەکشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بکرێتە پشوو".
هاوكات دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگه‌یاند، سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پاش ڕاوێژ‌مان لەگەڵ بەڕێز سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەریمان و قایمامەکانى کەلار و کفرى لەبەر سەلامەتى گیانى خویندکاران و مامۆستایان بریارماندا سبەینى یەکشەممە 31ی ئازاری 2019 بکەینە پشوى فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە گەرمیان بە خانەقینیشەوە".
ه.م