شارپرێس
٢٠٠ رۆژ
شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و بەپێى دواین ئامار، ژمارەى ئەو کەسانەى
لە کەرتى غەززە گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ٣٤ هەزار کەسە.
شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس پێینایە ٢٠ ڕۆژەیەوە
و بەپێى ئامارەکانى تەندروستى کەرتى غەززە لە ٧ى ئۆکتۆبەرەوە تائێستا، بەهۆى
هێرشەکانى ئیسرائیلەوە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێى ئامارەکان، ژمارهی بریندارانیی كهرتی
غهززه گهیشتووەتە ٧٧ هەزار و ١٤٣ کەس، زۆربەى قوربانییەکان منداڵ و هاوڵاتى
مەدەنین.
ڕۆژى ٧ى ئۆکتۆبەر، حەما هێرشى کردە سەر
ئیسرائیل و جەنگى نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرسا و لەوکاتەوە تائێستا ئیسرائیل
بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆسەر کەرتى غەززە.