شارپرێس
لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى
ئەنجومەنى وەزیرانى عیراقدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرجەم وەزیرەکانی راسپارد، بەدواداچوون
بۆ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان عێراق ئەمریکا و تورکیا بکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی
ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزیرەکانی راسپاردووە، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی
لێکتێگەیشتنەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و تورکیا بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە بەرزترین
ئاستی سوودی ھاوبەش لەو بوارانەی لێکتێگەیشتنەکانیان دەیانگرێتەوە.
وەک لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە
بە دەستەبەرکردنی پێویستییەکانی سەرکەوتنی لێکتێگەیشتنەکان و جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی
دروست.
دوێنێ رەجەب تەیب
ئەردۆغان سەردانى عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراقدا ٢٦ لێکتێگەیشتنیان لە
بوارە جیاوازەکاندا ئیمزاکرد، هەروەها لەسەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا چەندین لێکتێگەیشتن
لەنێوان عێراق و ئەمریکا ئیمزاکرا.