حکومەتی هەرێم بۆ تەیف سامی: ئەوەی داوات کردووە بەردەست نییە

کوردستان

24/04/2024‌ 12660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی وەڵامدانەوەی نوسراوەکەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی زانیاریی لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.


دوای ئەوەی تەیف سامی بەنوسراوێکی فەرمی داوای لەحکومەتی هەرێم کرد 36 زانیاریی لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا بنێرێت، بۆ ئەوەی هەژمار بۆ موچەخۆران بکرێتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت وەڵامی نوسراوەکەی تەیف سامی نەداتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشارپرێس-ی ڕاگەیاند، ئەگەر لەنێو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داواکرا وەڵامی نوسراوەکەی تەیف سامی بدرێتەوە، ئەوا حکومەتی هەرێم بەنوسراوێکی فەرمی بەوەزیری دارایی عێراق ڕادەگەیەنێت، ئەو 36 زانیارییەی داوای دەکەیت بەردەست نییە.

هاوکات سەرچاوەکەی شارپرێس ئه‌وه‌شى وت:"حکومەتی هەرێم لاری نییە لەوەی بانکی عێراق بۆ بازرگانیی (TBI) بێتە نێو هەژماری من، بەڵام بەتوندی دژی هاتنە ناوەوەی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەینە بۆ نێو پڕۆژەکە، بەپاساوی ئەوەی هەردوو بانکەکە لەلایەن ئەمریکاوە نیشانەی پرسیاریان لەسەرە".