شارپرێس
شارەزایەکى بوارى
کەشناسی ئاشکراى دەکات، لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێک بارانى بەهێز ڕوو
لە هەرێمى کوردستان دەکات و دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.
خەڵات حەسەن، شارەزای
بوارى کەشناسی لە پەیجى خۆى بڵاویکردەوە، لە ناوەراستی هەفتەى داهاتووەوە بۆ ماوەی
پێنج ڕۆژ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دەریای سور و بارانی بەهێز
و هەورە بروسکە و لافاو دەبێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
هیچ ئەگەرى بارینى تەرزەى قەبارە گەورە نییە و ئەوەى دەبارێت زیانى بۆ بەرهەمى جوتیاران نابێت.