شارپرێس
بەڕێوەبەرایەتى
هاتوچۆى سلێمانى بڕیاریدا لە ڕۆژانى هەینیدا هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە
بەیانییەوە تا ئێوارە لە چەند ڕێگایەک قەدەغەبکات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی
سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارمانداوە لە رۆژانی هەینیدا لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 7:00 ی ئێوارە
هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگای دوکان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە، رێگای قەرەداغ.
هەروەها، شەقامی هەواری
شار بۆ تونێلی پێشڕەو، رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان قەدەغەبکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەم
مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێریی و لێپرسینەوە لەو
شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن.
داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر
دەکات، پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و لە لێپرسینەوەی یاسایی.