وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی چوار ئاشکرادەکرێت

کوردستان

20/04/2025‌ 2790 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پێشبینی دەکرێت دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی عێراق، موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی هەرێمیش لەبەغداوە ڕەوانە بکرێت.

میدیای نزیک لەیەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای 25ی ئەم مانگە، واتا دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دابەشکردنی موچە لەعێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ڕەوانە بکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو،" بڕیارە رۆژى سێشەممە 22ـی ئەم مانگە شاندێک بە ئەندامێتى ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لەگەڵ ستافی تەکنیکی سەردانی بەغدا بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەر گرفتێک ئەگەر لە لیستی موچەدا هەبێت".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچەی تەواوی موچەخۆران، مانگانە پێویستی بە نزیکەی ترلیۆنێک دینارە، کە بەشێکی زۆری ئەو پارەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەوانە دەکرێت.