ئیسرائیل سێ بەرپرسی حزبوڵای كردە ئامانج

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1476 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سێ بەرپرسی حزبوڵای لوبنانیان لە  باشووری لوبنان كردۆتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە "سێ ئەندامی حزبوڵای لوبنانی لە چەند ناوچەیەكی باشووری لوبنان كردووەتە ئامانج".

بەپێی بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل، ئەو كەسانەی كە كراونەتە ئامانج "بەشدار بوون لە هەوڵەكانی بنیاتنانەوەی ژێرخانی گروپەكە" و چالاكییەكانیان پێشێلكردنی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بووە كە لە تشرینی دووەمی 2024 واژۆكراون.
ئ.ح