شارپرێس:
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى هۆشداریده‌دات به‌هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى هه‌رێمى كوردستان‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌ناوچه‌كانیان ده‌كات"، ده‌شڵێت، "له‌ئێستاوه ئاگاداربن، چوارشه‌ممه با به‌هێزه‌كه ده‌گات".
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی به‌شارپرێسى وت، "پێشبینی نوێی ڕەوشی کەشوهەوا باس له‌وه‌ده‌كات، لەسنوری سلێمانی‌و ئیدارەی ڕاپەڕین‌و بەشێکی ناوچەکانی هەڵەبجەو باکوری ئیدارەی گەرمیان‌و ڕۆژهەڵاتی کەرکوک، ڕۆژی چوارشەممە 17ى ئه‌م مانگه، بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت".
ده‌شڵێت، "تا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات ناوبەناو مامناوەند بۆ بەهێز چالاک دەبێت، خێرایی بایه‌کە لەشاری سلێمانی‌و ئیدارەی ڕاپەڕین 45 بۆ 65 کیلۆمه‌تر ده‌بێت، ناوچەکانی دیکە 30 بۆ 50 کیلۆمه‌تر، بای باکور بەبایەکی وشک‌و سارد ناسراوە، کاتەکانی شەو سەرمای بەهێز دەبێت".
ئه‌و كه‌شناسه هۆشداریی‌و ڕێنمایی بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئۆتۆمبێلەکانتان لەشوێنی سەلامەت ڕابگرن، دورکەوتنەوە لەژێر ئەو دارودرەختانەی مەترسی شکانەوەیان هەیە، دورکەوتنەوە لەژێر ئەو سەقف‌و دیوارانەی مەترسی ڕوخانیان لێدەکرێت، هەندێ کەلوپەلی سەربانی ماڵەکان هەیە توندوتۆڵ بکرێن‌و ببەسترێنەوە".
