سەرۆكی ئیمارات گەیشتە قوبرس

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

ئەمڕۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە قوبرس.

ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویكردەوە، سەرۆكی ئیمارات لەكاتی گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لارناكا لەلایەن سەرۆكی قوبرس نیكۆس كریستۆدۆلیدس و ژمارەیەك بەرپرسی باڵا پێشوازی لێكراوە.

شاندەكەی ئیمارات پێكهاتووە لە سەرۆك و ڕاوێژكاری سەرۆكی وڵاتەكە‌و چەند وەزیر و بەرپرسێكی باڵا.

  سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئیمارات و توركیا و دەستگیركردنی تیمێكی سیخوڕی ئیمارات لە ئەستەنبوڵ.

 هەروەها هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی جموجۆڵ و دەستوەردانەكانی ئیمارات لە ناوچەكەدا لەوانە یەمەن و سودان.

ناوچەی قوبرس لەلایەن ئیسرائیلەوە پڕچەك دەكرێت بۆ گوشارهێنان بۆ توركیا لەچوارچێوەی ئەو ململانێیانەی دروستبوون.
ئ.ح