شارپرێس:
ڕۆبەرت پالادینۆ کونسوڵی پێشوی ئەمریکا لەهەولێر لەلایەن ئیدارەی سەرۆک ترەمپەوە پۆستێکی باڵای لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێدرا.
نوسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگهیهنراوێكى بڵاوکردەوەو دهڵێت، ڕۆبەرت پالادینۆ وەک بەرپرسی باڵای نوسینگەکەیانو گریگۆری لۆجێرفۆش وەک جێگری یەکەمی یاریدەدەری وەزیر بەوەکالەتو هەروەها جێگری یاریدەدەری وەزیر بۆ دیپلۆماسیی گشتیی بەوەکالەت دەستنیشانکراون.
هەر لەو ڕاگەیهنراوەدا ئاماژه بهوهكراوه، ئەرکی ئەم دوو بەرپرسە بەهێزکردنی هاوبەشییە هەرێمییەکان، پەرەپێدانو زیادکردنی وەبەرهێنانی ئابوری، پشتیوانیکردنو جێبەجێکردنی پلانی ئاشتیی 20 خاڵیی سەرۆک ترەمپ لەغەززە دەبێت.