شارپرێس:
فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ئه‌مریكا زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ریان له‌سوریا ئاشكرادهكاتو ده‌ڵێت، "ئهوكهسانهى هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، دهدۆزرێنهوهو بێبه‌زه‌ییانه له‌ناویان ده‌به‌ین".
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ناسراو به(سێنتكۆم) ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو ده‌ڵێت، "ئەمریکا بهفهرمیى کوژران‌و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازو کارمەندی خۆى لەسووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
له‌و ڕاگهیهنراوهدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكاش خراوه‌ته‌ڕوو كه وتویهتى، "ئەوانەی هێرشدەکەنەسەر ئەمریکییەکان، دەدۆزرێنەوەو بێبەزەییانە لەناودەبرێن".
سێنتكۆم وتویهتى، "لەئەنجامی بۆسەی چەکدارێکی داعش لەسووریا، دوو سەربازی ئەمریکی‌و وەرگێڕێک کوژراون‌و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون".
بەگوێرەی ڕاگەیهنراوهكهى سێنتكۆم، "هێرشبەرەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا بووەتەوەو لەشوێنی ڕووداوەکەدا کوژراوە".
له‌وباره‌یه‌وه پێت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا وتوویه‌تى، "ئەو دڕندەیەی ئەم هێرشەی ئەنجامدا، کوژراوە، ئەگەر لەهەر شوێنێکی جیهان ئەمریکییەکان بکەنە ئامانج، دەتاندۆزینەوەو بەبێبەزەیی، لەناوتان دەبەین".
هاوكات شۆن پارنێڵ وتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکە لەشاری تەدموور لەسووریا ئەنجامدراوەو لەوکاتەدا تیمە ئەمریکییەکە لەئەرکێکی فەرمیدابوون بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کە بەشێکە لەئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دژ بەداعشو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناوچەکەدا.
