شارپرێس:
ئه‌ندامێكى پێشوى مه‌كته‌بى سیاسیى‌و یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان چه‌ند نهێنیهكى حزبه‌كه‌ى له‌باره‌ى د.به‌رهه‌مه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌هه‌ڵبژاردنى خولى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، زۆر دژایه‌تیمان كرد، بۆ نوێكردنه‌وه‌ى خولى دوه‌میش هه‌مومان گهلهكۆمهكیمان لێ‌كرد تاكو نه‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆمار"، ده‌شڵێت، "نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه، به‌ڵكو هه‌موو دهرگاكانیشمان لێداخست، ته‌نانه‌ت تهلهفۆنو سڵاو‌و هه‌واڵ پرسینیش ئه‌ركێكى قوڕس بوو".
ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامى پێشوى مه‌كته‌بى سیاسیى‌و یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنى پۆستی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان له‌لایه‌ن د.به‌رهه‌م ساڵحه‌وه وتارێكى نوسیوه‌و چه‌ندین نهێنى ئاشكراكردوه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتیى ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ خۆمان وادهكهینو دڵمان به‌یه‌كتر خۆش نییه؟ بۆچى حه‌زناكه‌ین هاوڕێكانمانو به‌هره‌و تواناكانى گه‌له‌كه‌مان باڵابن؟ ناو‌و پێگه‌ى شیاوى خۆیان پێبده‌ین؟ تۆ بڵێى ئه‌و ده‌رده له‌نێو میلله‌تانى دیكه‌ى دونیاش ههبێو ئێمه پێى نه‌زانین؟ من پێموایه میلله‌تان ڕۆڵه‌كانى خۆیان پێده‌گه‌یه‌نن، هاوكاریىو پشتیوانیان ده‌كه‌ن، شه‌ڕیان له‌سه‌رده‌كه‌ن تاوه‌كو شوێنى شیاوى خۆیان وه‌رده‌گرن، كه‌چى ئێمه‌ى كورد چاومان به‌تواناو لێهاتویی ڕۆڵه‌كانى خۆمان هه‌ڵنایه! بگره كۆسپیشیان ده‌خه‌ینه پێش‌و هه‌وڵى شكاندنیان ده‌ده‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "د.به‌رهه‌م ساڵح. نوێنه‌رى (ی.ن.ك) بوو له‌ئه‌مریكا، مام جه‌لال هێنایه‌وه كوردستان‌و چه‌ندین پۆستى باڵاى پێ سپارد، (مام) ڕابه‌رێكى زانا‌و وردبین‌و ورد بوو ئاینده‌ى ده‌خوێنده‌وه، ده‌یزانى ئه‌و پیاوه ئاسۆیه‌كى ڕ‌ونى هه‌یه‌و جێى چاوانى تێدایه‌و ئاینده‌یه‌كى پڕشنگدار چاوهڕوانیدهكات، ئه‌گینا چه‌ندین كه‌سى دیكه له‌ناو یه‌كێتیى هه‌بون، پێش كاك به‌رهه‌میش پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامى (مه‌كته‌بی سیاسى) بوین".
سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌كێتیى ئاشكراشیكردوه، "له‌هه‌ڵبژاردنى خولى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، زۆر دژایه‌تیمان كرد، بۆ نوێكردنه‌وه‌ى خولى دوه‌میش هه‌مومان گهلهكۆمهكیمان لێ‌كرد تاكو نه‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆمار، نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه، به‌ڵكو هه‌موو دهرگاكانیشمان لێداخست، ته‌نانه‌ت تهلهفۆنو سڵاو‌و هه‌واڵ پرسینیش ئه‌ركێكى قوڕس بوو، به‌ڵام میلله‌تانى دیكه، ده‌وڵه‌تان، له‌دورى چه‌ندین هه‌زار كیلۆمه‌تر، ئه‌و سهنعهتكارهیان ده‌خوێنده‌وه، بۆیه ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌یان بۆ كرده‌وه".
ئه‌وه‌شى وتوه، "هه‌ندێك لهشاشهكانى ته‌له‌فزیۆن، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێكى نوێیان بڵاوكرده‌وه، (p.u.k) میدیاش بڵاویكرده‌وه، ئه‌نتۆنیو گۆتێریس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند (د.به‌رهه‌م ساڵح) بۆ پۆستى كۆمسیارى باڵاى كاروبارى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى له‌جیهاندا دیاریده‌كات كه دوه‌م پۆسته له‌دواى پۆستى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بۆ ئێمه‌ش شانازییه كوردێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاریبكرێت".
له‌كۆتایى وتاره‌كه‌یدا ئه‌رسه‌لان بایز به‌دێڕه شیعرێكى گۆڕ‌انى شاعیر كۆتایی پێهێناوه‌و ده‌ڵێت، "هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له(گۆران)ى شاعیر پێش زیاتر له (50-60) ساڵ وتویهتى، قه‌درى سنعه‌ت لاى سنعهتكاره".
